خاتوو کوێستان محەمەد ،قەزای بازیان بەسەردەکاتەوە.
خاتوو کوێستان محەمەد ،قەزای بازیان بەسەردەکاتەوە.
لەسه‌ردانێكیدا بۆ قەزای بازیان، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (قائمقامی بازیان ، پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزمی ( لەتیفە مەلا غالیب ، دایەنگەی بازیانی حکومی) بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆپێنجشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی2023، له میانه‌ی سەردانێکدا ، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بەیاوەری بەڕێز ،م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، قەزای بازیانی بەسەرکردەوە.
لەسەردانەکەیاندا بەڕێزیان سەردانی قائمقامیه‌تی قه‌زای بازیانی كرد‌و له‌لایه‌ن بەڕێز ئیسماعیل ئەحمەد، قائمقامی قه‌زاكه‌وه پێشوازیكران لە دانیشتنێکدا خاتوو کوێستان محەمەد ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگ‌و كاریگه‌ریی فه‌رمانگه‌كانی سنوری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، هه‌روه‌ك به كورتی ئاماژه‌ی به كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌مئه‌ندامان وخێزانە هه‌ژاره‌كان كرد‌و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕێیانه له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانن دابینی بکەن .
دواتر وەزیری کار پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزمی ( لەتیفە مەلا غالیب )ـی خێرخوازی بەسەر کردەوەو داوای کرد پەلە بکرێت لە تەواو کردنی تا بەزوویی بچێتە خزمەت منداڵانی ئۆتیزم لەناوچەکە.
لەبەشێکی تری سەردانەکەیدا دایەنگەی بازیانیان بەسەرکردەوەو ده‌ستخۆشی له به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی دایەنگەکە كرد كه دڵسۆزانه ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان کە گرنگی زیاتر به‌پەروەردە وسەلامەتی ژیانی منداڵەکان بده‌ن وپاشان بەش و هۆبە جیاجیاکانی بەسەر کردەوە.
هەر لە میانەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیدا وەزیری کار بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ماڵی (شێرزاد ئەحمەد)ی کرد کە فەرمانبەرێکی سەربە وەزارەتی کارەو بەهۆی توش بوون بە نەخۆشی شەلەل دەماغ توانای هاتوچۆی نەماوەو هیوای خواست خوای گەورە بەزووی شیفای بۆ بنێرێت و بەڵێنیدا کورسیەکی کارەبایی بۆ دابین بکات.
لە بارەی سەردانەکەی خاتوو کوێستان محەمەد بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند : " قەزای بازیان پێویستیان بە خزمەت گوزاری زیاترەو پێویست بوو لەنزیکەوە لەگرفتی هاووڵاتیانی ناوچەکە بکۆڵینەوە چارەسەرکردنی گرفتی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و کێشەی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوچەکە ئەرکەو لەسەر شانمانە"
لەبارەی سەنتەری ئۆتیزمی ( لەتیفە مەلا غالیب )ـی خێرخوازیەوە وتیان"لە نزیکەوە پڕۆژەکەمان بینی و لە سەدا ٩٨ـی کارەکانی بە کۆتا هاتووە و پاش دابین کردنی پێداویستیەکان بەڕووی منداڵانی توش بووی ئۆتیزمی ناوچەکەدا دەکرێتەوەو سوپاسی بەڕێز حاکم ئازاد دەکەین کە توانیویەتی پڕۆژەیەکی لەوجۆرە بە تێچووی 14000 دۆلار و لەسەر ڕووبەری 400 م دووجا لەسەر ئەرکی خۆی دروست بکات