• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ دایکان و باوکانی سودمەندان و قوتابیانی پەیمانگەکانی (ڕوناکی بۆ نابینایان و ئاوات)کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی2023 ، بەڕێز بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە ئامادەبوونی بەڕێزان لیژنەی بەدواداچوون وبەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی قوتابیان و سودمەندانی پەیمانگەو سەنتەرەکان، لەگەڵ باوکان و دایکانی قوتابیانی پەیمانگەکانی (ڕوناکی بۆ نابینایان و ئاوات)کۆبویەوە.

سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو هەوڵەکانی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوەو هەروەک هاوکاری و پشتیوانیەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانی بۆ ئەو مەبەستە بەرز نرخاند و هیوای خواست بە هەموولایەکیان بتوانن گرفتەکە چارەسەر بکەن.

پاشان ئامادەبووان گفتوگۆیا کرد بۆ چارەسەر کردنی كێشه‌و گرفته‌كانی‌ بەردەم گواستنەوەو هاتوچۆی سودمەندان و ژماره‌یه‌ك بیرۆكه‌یان ئاڵ و گۆڕ کرد بڕیاردرا بە دروست کردنی لیژنەیەک لە دایباب و بەڕێوەبەرانی سەنتەر و پەیمانگەکان به‌مه‌به‌ست گەشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ دوبارەنەبونەوەی گرفتەکان لەساڵی ئایندە پاشان ئامادەبوان ده‌ستخۆشییان له‌ به‌ڕێز وەزیری کار و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا هه‌وڵده‌دات ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌و بواره‌دا باشتر بكات.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش گوێگرتنی‌ ته‌واو له‌ خواست‌و داواكارییه‌كان‌و كێشه‌و گرفته‌كان، بێجگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی دایک و باوکان كه‌ باشتر ده‌توانن گیروگرفتەکان بگەیەنن ، به‌ڵێنیدا پاڵپشت‌و هاوكاریان بێت‌و به‌ پێی‌ توانا كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌و كێشه‌و گرفته‌كان بكات كه‌ پێویستیانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكان هه‌یه‌.


17/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.