بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەیەتی کۆ دەبێتەوەو گفتوگۆی کێشەکانیان دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی : "پێویستە خزمەت کردنی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بەرزترین ئاستدا بێت "
ڕۆژی پێنجشەممە، 12ـی 1ـی 2023، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەئامادەبونی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا ، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبوویەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەچەند تەوەرێکدا ئەرکە وەزیفییەکانی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە و هەروەک ڕێکخستنەوەی کارەکان دەوامی فەرمانبەران و کێشەو گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی لەگەڵ ئامادەبوان گفتوگۆ کرد ، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئەرک و مافەکانی کارمەندانی شیکردەوە، هەروەک ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی هۆکارو سەرچاوەی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دا کە ئامانج خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کەمئەندامان و باشترکردنی ژیانیانە.
|