• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هەولێر / بەسەرپەرشتی زەکیە سەید صاڵەح، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە بەردەوامی پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی وبەهێزکردنی ژنان) بەڕێوەچوو.

بەمەبەستی بەردەوامی دان و ڕێکخستنەوەی کارەکانی پڕۆژەی (یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی وبەهێزکردنی ژنان) بۆ ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی2023، بەڕێز خاتوو زەکیە سەید صاڵەح ،بریکاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی گشتی (هەولێر،دهۆک، هەڵەبجە،ئیدارەی گەرمیان)لەگەڵ شاسوار صدیق ، سەرپەرشتیاری پڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەلە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆبویەوە.


سەرەتا بەڕێز خاتوو زەکیە وتەیەکی پێشکەش کردوو تیشکی خستە سەر کارەکانی پڕۆژەکە لەهەرێمی کوردستان و دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ ساڵی 2023 تا بتوانرێت زۆرترین خزمەت بە کچان وژنان بکرێت، پاشان بەشدار بوان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر پڕۆژەکە دەربڕی و بڕیار درا لە ساڵی 2023 بە پشتیوانی و هەماهەنگی سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان(UNFPA) بەردەوامی پێبدرێت و چالاکی جۆراو جۆر و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ژنان پەرەی پێ بدرێت و نەهێشتنی توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی وبەشداریپێکردنی گەنجان باسی لێوەکرا.

ئەوەی جێی باسە پڕۆژەی(یەکسانی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی وبەهێزکردنی ژنان) بە پاڵپشتی دارایی‌ رێکخراوی‌ (UNFPA) ، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی‌ هەرێمی کوردستانەو لە ماوەی‌ڕابردوودا خزمەتێکی‌ گەورەی‌ بە پرسی ژنان و خیزان کردووە.


12/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.