• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کوێستان محەمەد سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی لە ساڵی نوێ کرد.

ڕۆژی دووشەممە،9ـی کانوونی دووەمی2023، بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیە سەید صاڵەح ، بریکاری وەزیر ، م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی گشتی (دیوان ، هەولێر ،دهۆک، هەڵەبجە ،ئیدارەی گەرمیان ، ڕاپەڕین ) سەرجەم ئەندامانی ئەنجوەنەکە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لەساڵی نوێ دا بەڕێوەچوو.

دەستپێکی کۆبونەوە خاتوو کوێستان محەمەد وتەیەکی پێشکەش کردوو تێیدا دەست خۆشی خۆی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە راگەیاند ، کە بەیەک تیم کارەکانی وەزارەت لەسەرجەم سێکتەرەکاندا رادەپەرێنن .

پاشان چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا گرنگ ترینیان چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکانی منداڵانی ئۆتیزم و سەنتەرو پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کار و ڕێکخستنەوە و بە سیستم کردنی هاوکاری کەمئەندامی باسی لێوە کرا.

لە تەوەرێکی تردا بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆڕی پاراستن دەست بە دروستکردنی لیسێکی نوێی هەژاران لە هەرێمی کودستان لەسەر فۆڕمی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بکرێت تا بتوانرێت لە داهاتودا هاوکاری بۆ ئەو هاوڵاتیانە دابین بکرێت کە لەخوار هێڵی هەژاریەوەن،
هەروەها چەند تەوەرێکی تر لەسەر دەوامی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەی کاری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان بۆ ساڵی 2023 گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کران.


10/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.