بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرا ( UNHCR) دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونـی کانوونی دووەمـی2023 بەڕێز، م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرا ( UNHCR) کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان خاتوو ،دوعاء محمد ، بەرپرسی بەشی پارێزگاری پەنابەران ، خاتوو پەروین ئیسماعیل، ئەندامی بەشی پارێزگاری منداڵ ..
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی شێوازی پشتیوانی (unhcr) بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کراو ، كێشهو گرفتهكانی پەنابەران و منداڵان و دانانی پلان و ئهركی هاوبهش و گهڕان به دوای دۆزینهوهو چارهسهركردنی كێشهكانی منداڵان و كاركردن لهسهر كهیسه جیاوازهكان و منداڵانی ماڵەکانی منداڵان و ماڵی داڵدەدانی ژنان باسی لێوەکرا ، بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی گرنگ بۆ بەرەوپێشچون و چارەسەرکردنی ئەوگرفتانە بەڕێوە بچێت.
|