• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ (سلێمانی،هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان) سوپاس و دەستخۆشی‌ ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرو ستافی‌ پڕۆژەی پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان دەکات کە بە پاڵپشتی دارایی (unfpa) ئەنجام دەدرێت لە پارێزگای سلێمانی.

ڕۆژی چوارشەممە،21ـی کانوونـی یەکەمـی2022، به‌ ئامادەبوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ، دانا حەمەشەریف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە ،ژیلوان عادل ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی گەرمیان، خاتوو نوخشە ڕەسول، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ کارگێڕی ،لەتیف شێخ عەزیز ،بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، شاسوار صدیق ،ڕێکخەری پڕۆژە، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی پڕۆژەکە له‌ پای‌ كاری‌ دڵسۆزانه‌یان له‌ ساڵی‌ 2022 بەڕێوەچوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئامانجه‌كانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك وتی‌:" به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گرفته‌كان، به‌ڵام تیمی پڕۆژەکە توانیویانه‌ له‌ ساڵی‌ 2022 بەباشی كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن‌و خزمه‌تی‌ سودمه‌ندانیان بكه‌ن".

له‌ باره‌ی‌ مه‌راسیم‌و ڕێزلێنانه‌كه‌شه‌وه‌، به‌ڕێز م.ئیسماعیل وتی‌:"به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ پڕۆژەکان و ستاف و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانمان ده‌ڕوانین، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو باشتركردنی‌ ئه‌داو زیاتر كردنی‌ ژماره‌و كوالێتی‌ كار بۆ خزمه‌تی‌ منداڵان و کچان و ژنان و له‌ بواری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و له‌ خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت" هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ 2023دا، پڕۆژەکە ئاستی له‌ ساڵی‌ 2022 زیاتربێت به‌ پێی‌ ئه‌و پلان‌و به‌رنامه‌و خواسته‌ی‌ له‌سه‌ریان هه‌یه‌.و پاشان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشی بە بەڕێوەرو تیمی پڕۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی.

پاشان بەڕێز دانا حەمە شەریف، وتەیەکی پێشکەش کردوو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەکە لە پارێزگای هەڵەبجە دوپات کردەوەو سوپاسی کارو چالاکیەکانی کرد کە ڕۆڵی گەورەی لە پارێزگاکە گێڕاوەو ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشیە هەریەک لە بەڕێوەبەرو تیمی پڕۆژەکە لە پارێزگای هەڵەبجە،

پاشان بەڕێز ژیلوان عادل ، سوپاس ڕێزلێنانی بەخشیە بەرپرسی پڕۆژەو تیمی ئیدارەی گەرمیان

لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا بەڕێز شاوار صدیق ، سیمنارێکی لەسەر کۆی کاروو چالاکیەکانیان لە ساڵی 2022دا پێشکەش کرد.

لەکۆتایدا بەڕێوەبەرو تیمی پڕۆژە چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان بەخشی بە بەڕێوەبەرایەتی ( سلێمانی ، هەڵەبجە، گەرمیان) و ده‌ستخۆشیان له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ كرد له‌ پشتیوانی‌ و هاوكاریكردنی‌ پڕۆژەکە و هاندانیان بۆ كاری‌ باشتر، هه‌روه‌ك مه‌راسیمه‌كه‌یان به‌ شایسه‌و پڕ بایه‌خ زانی‌‌و به‌ڵێنیشیاندا له‌ ساڵی‌ 2023 باشترو زیاتر ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.


22/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.