بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانوونـی یەکەمـی2022 بەڕێز، م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی لە شاندێکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بە نوێنەرایەتی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەت کرد، کە پێک هاتبون لە بەڕێزان ،د.عەبدوسەلام حەدیسی ،سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری،م.شێخ وەهاب بەرزنجی، سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی سلێمانی، م.سیروان گەنجانی ئەندامی ئەنجومەن.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران ، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا شاندی میوان گفتوگۆی چۆنیەتی هه‌ماهه‌نگی‌و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری وپێداویستی بۆ سودمه‌ندان له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کرد و لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەستپێشخەری شاندەکەی به گرنگ وه‌سفكردو پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان كرد‌و میكانیزمی گونجاوی بۆ ڕێكخستنی چۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكردو بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی ڕاسپارد هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات له‌گه‌ڵ شاندی ناوبراو بۆ سودوه‌رگرتن له توانا‌و هاکاریەکان بۆ باشتر خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان.
|