حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی نوێی دیاریکرد و رایگەیاند، لە 25ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و 2ـی کانوونی دووەمی 2023 دەوام دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-12-2022، لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 25-12-2022، تاوەکو 1-1-2023 لە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت و 2-1-2023 دەوام دەستپێدەکاتەوە."
|