• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەمەبەستی گواستنەوەی ئەزموونی پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خولی ڕاهێنان بۆ ژمارەیەک لەتوێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی ئەو دوو پارێزگایە بەڕێوەدەبات.

ڕۆژی سێشەممە، 20ـی کانوونـی دووەمـی2022، بەئامادەبوونی بەڕێزان ، م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، ڕێکخراوی یونسێف ،هەفتەی سێ هەم لە خولی ڕاهێنان ژمارەیەک لە توێژەرانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگای( هەولێر و دهۆک) لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد.

لە سەرەتای خولەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردوو سوپاسی هەریەک لە وەزارەتی کار و ڕێکخراوی یونسێف و هەردوو ڕاهێنەر ( سەناریا نەضیف، نیگار عومر)ی کرد کە ماوەی سێ هەفتەیە خولەکە بەڕێوەدەبەن و گواستنەوەی ئەزموونی پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بە گرنگ وەسف کردوو
هیوای خواست سەرکەوتن بەدەست بێنن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی دووپات کردەوە .

ئەوەی شایەنی باسە وەزارەتی کار لەچوارچێوەی گرنگی دان بە منداڵانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیەوێت ئەزموونی پڕۆژەی خێزنی جێگرەوە لە پارێزگای سلێمانی بگوازێتەوە بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و بۆ ئەومەبەستە ماوەی دوو هەفتەیە لە پارێزگای هەولێر و ماوەی هەفتەیەک لە پارێزگای سلێمانی خولی ڕاهێنان بەردەوامی دەبێت .


21/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.