بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشداری لە وۆرک شۆپێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی مافی مرۆڤ دەکات.
ڕۆژانی 16-17ـی کانوونی یەکەمی 2022، هەریەک لە بەڕێزان، هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی ، کامل غەفور، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، گەڵاڵە شکور ، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەشداریان کرد لە وۆرک شۆپێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤ کە لەساڵی 2022 بۆ عێراق دەرچوون.
وۆرک شۆپەکە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی بۆ بیست و حەوت نوێنەری حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی ئەنجامی دا. ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو لە میکانیزمەکانی پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها پێداچوونەوەی خولی گشتگیرو ڕێکارە تایبەتەکان و دەستەکانی چاودێری پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە کۆتایدا بەشداربوان تیایدا بڕوانامەیان پێ بەخشرا.
|