نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەکەن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە پەیمانگەکانی ( هیوای نابیستان و ڕووناکی ) بەسەردەکەنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە،14ـی ئـایـارـی 2022، بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی هەریەک لە بەڕێزان( مفناس ، هیوا ڕەحمان، هیوا سەعید)، ، بە یاوەری بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، کامل غەفور، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، پەیمانگەکانی( هیوای نابیستان ،ڕووناکی) یان بە مەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بەسەر کردەوە .
پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست و دەستخۆشی و سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیان گەیاندە بەڕێوەبەر و مامۆستاو لیژنەکانی تاقیکردنەوە و لیژنەکانی ووردبینی کە توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان ڕێکبخەن.
|