• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە کەمئەندامان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو،

کوێستان محەمەد : " کارکردن بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و لە ئەستۆگرتنی پێداویستییەکانیان و بەدەمەوەچوونی خواست و خەم و گوزەرانیان لەسەر ئێمە ئەرکەو هەنگاو بەهەنگاو کاریان لەسەر دەکەین "

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، 8ـی کانوونی یەکەمـی2022، بە ئامادەبوونی بەڕێزان، خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، م/ ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، ژمارەیەک لە بەرپرسی حکومی و ڕێکخراوەیی، یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە کەمئەندامان لە عیراق و هەرێمی کوردستان لەهۆڵی هۆتێل تایتەنیک بەڕێوەچوو،

لە میانی کۆنفرانسەکەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ووتەیەکی گرنگی پێشکەش کردوو ڕایگەیاند ئەمساڵ بە دروشمی " هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت جێگای ڕێزن نەک بەزەیی" ڕوژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەنەوە و پاشان ژمارەیەک لەو کارانەی کە بەئەنجامیان گەیاندووە خستە ڕوو ، هەروەک ئەو هەوڵانەشی باسکرد کەبەردەوامن بۆ خزمەت کردن بەهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و داوای کرد کەمئەندامان ئومێدیان بە داهاتوو هەبێ و ئەوان هەنگاوی گەورەتر دەنێین بۆ بەرزکردنەوەی خزمەت گوزاریەکان.

خاتوو کوێستان محەمەد ، لە درێژەی وتەکەیدا وتی
" توانیومانە کەمئەندامی نوێ تۆمار بکەین و ژمارەی ئەوکەمئەندامانەی هاوکاری وەردەگرن لە 70000 وە بگەیەنینە (100،000) لە هەرێمی کوردستان دا و مووچەی ( 12000) کەمئەندام گەڕێندراوەتەوە کە پێشتر ڕاگیرابوون ، وە ئاسانکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکاریە لە بانکەکان بەشێوەی سیستمی ئەلکترۆنی"

سەبارەت بەهەوڵەکانیان بۆ باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت وتی " لە هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێ کردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت نوسراویان بۆ دەزگا پەیوەنیدارەکان و وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە کردووە کە لە کاتی دامەزراندنی هاوڵاتیان و پسپۆڕیە جیاجیاکاندا و دانانی وانەبێژو و لە کۆمپانیاو کەرتە جیاوازەکاندا ڕەچاوی دۆخی کەمئەندامان بکرێت و پێویستە ژمارەیەک لە هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دابمەزرێنن تا هەلی کار بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگاش دابین بکرێت ، وە چەند جارێک نوسراومان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز کردۆتەوە بە مەبەستی دابین کرنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان و ئومێدمان وایە بخرێتە بەرنامەی کار و جێبەجێ بکرێت وە پێویستە سەرجەم ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان هاوکاربن تا پێکەوە بتوانین خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەین و شادیان بکەین بە ژیانێکی شایستە بە خۆیان و کەس و کاریان چونکە کارکردن بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و لە ئەستۆگرتنی پێداویستییەکانیان و بەدەمەوەچوونی خواست و خەم و گوزەرانیان لەسەر ئێمە ئەرکە و هەنگاو بەهەنگاو کاریان لەسەر دەکەین "

لەپاشان لە وتەیەکدا وتەبێژی کۆمەڵەی ڕۆژ ستایشی هەنگاوەکانی وەزیری کاریان کرد بۆ بەدەمەوە چوون و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و داواکاریەکانیان خستە ڕوو.

لەكۆتاییدا چەند خاڵێك وەك ئەنجامی كۆنفرانسەكە گفتوگۆی لەبارەوە کراو بریاردرا هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆنفرانس لە یاداشتێكدا بەرزبكرێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی كاركردن لەسەری .

شایەنی باسە کۆنفرانسەکە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (UPP) و هەماهەنگی ڕێکخراوانی (UNDP) و (جودال، ئاماژە، الزری) ڕێکخرابوو.


08/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.