• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەپای هاوکاری و پشتیوانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

لە 16 ڕۆژەی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئاراس ناصر، بەرپرسی چاودێری خێزان ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، عەمید/ سەركەوت عومەر ، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، ژمارەیەک لەبەڕێوەبترە گشتی و کەسایەتیە ئەمنیەکان ،سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە ژمارەیەک كەسایەتی‌و دەزگاو لایەنانە کرد كە لەماوەی ڕابردوودا
بەهەوڵ‌و كۆشش‌و ماندوو نەناسانەیان‌و شانبەشانی بەرێوەبەرایەتی هاوكارو هەماهەنگبوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بوون.

مەراسیمەکە كاتژمێر 10:00 بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 1ـی کانوونی یەکەمـی2022 لەهۆڵی (شەهید نەقیب محمد) لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتی خەڵاتی بەڕێوەچوو.

سەرەتا كورتە فلمێكی دۆكیۆمێنتاری بەناوی (ماڵێك لەچۆلەكە) سەبارەت بەكاروچالاكیەكانی‌و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی پێشكەش بەقوربانیانی توندوتیژی دەكرێت پێشاندرا.
پاشان (عەمید/ سەركەوت عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كرد.
دواتر (مقدم/ هێمن عبدالقادر) بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی وتارێكی كورتی پێشكەش كرد.
بەدابەشكردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر چەند كەسایەتییەك لەو كەسایەتی‌و دەزگاو لایەنانەی كە هاوكارو هەماهەنگ بوون لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی توندو تیژی لەساڵانی ڕابردوودا كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.
هەر لەم مەراسیمەكەدا كاری دەستی ژمارەیەك لە داڵدەدراوانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو نمایش كرا.


06/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.