ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆر بۆ مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان بەڕێوەدەبات و ژمارەیەک ئامێر دابین دەکات.
ئەمڕۆ 20ـی تشرینی دووەمی2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە پەیمانگای هیوای نابیستان ئامادەی ژمارەیەک لە چالاکیەکانی ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بوون کەبۆ مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان بەڕێوە چوو.
چالاکیەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە و بەهەماهەنگی ڕێکخراوی (DEAF DEFY) ئەمریکی و هاوکاری خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) خانمی یەکەمی عێراق بەردەوامی دەبێت و لە ماوەی هەفتەکەدا پشکنینی گوێ بۆ سەرجەم قوتابیانی کەم بیست ونابیست دەکرێت و بەدواداچون بۆ گرفتە تەندروستیەکان و لەو چوارچێوەیەدا هەڵدەستێ بە دابین کردنی هیتفۆن بۆ ئەو وقوتابیانەی پێویستیان پێ دەبێت، هەروەها ڕێکخراوی ناوبراو ژمارەیەک خول و ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی خاوەن پێداویستی تایبەتی پەیمانگای هیوای نابیستان و سەرجەم و دابین کردنی ئامێری لەرە بۆ دایکانی خاوەن منداڵی نابیست بۆ بە ئاگا هاتنیان لە کاتی داواکاریەکانی منداڵانی نابیست
|