لە مه‌راسیمێکی تایبەتدا، بینای هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە كرایه‌وه‌و وەزیری کار دەڵێت، لە هەرسێ پارڕێزگاکەو ئیدارە سەربەخۆکانیش ئەم سیستەمە دەخەینە کار.
لە مه‌راسیمێكدا، به تێچووی (67,600,000) دینار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری (160 مه‌تر دوجا)، بینای هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە له شاری سلێمانی كرایه‌وه‌و لە توانایدایە ڕۆژانە پێشوازی لە 200 کەمئەندام بکات بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان .
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی2022، به چاودێری به‌ڕێز کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و نەهرو عەبدوڵا،بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی،دانا محەمەد، نوێنەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ، هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە له شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له‌باره‌ی هۆڵەکەو ئامانجه‌كانیه‌وه، به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگه‌یاند :" هۆڵەکە له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی(160 مه‌تر دوجا) دروستكراوه‌و سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی تێدایه‌و بڕی زیاتر له (67,600,000) دیناری تێچووه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و بەهاوکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كراوه"، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ته‌واو كردنی، وەزیری کار وتی: " به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پڕۆژەکە به‌سوپاسه‌وه بۆ کۆمپانیای فارو گروپـ بڕێک پاره‌یان بۆ خه‌رج كرد‌و هۆڵەکە ته‌واو كرا، هەروەها سوپاس بۆ ئەندازیارانمان و هەموو ئەو لایەنانەی کە لە تەواوکردنیدا ڕۆڵیان هەبوو".
سه‌باره‌ت به ئه‌رك‌و ئامانجی پڕۆژه‌كه‌و ڕۆڵی بۆ هاوڵاتیانی کەمئەندام، به‌ڕێز وەزیری کار ڕایگه‌یاند:" پڕۆژه‌كه ئامانجی له خۆگرتنی 200کەمئەندامی هەیە لەڕۆژێکداو سیستەمەکە بەجۆرێکە هیچ هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت کاتێک دێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەی ماندو ناکرێت و سەردانی هیچ ژورێک ناکات و لەم هۆڵەدا سەرجەم کارەکانی تەواو دەکرێت و کاردەکەین لەهەموو پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکاندا ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت"
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان، به‌ڕێز وەزیری کار وتی:" له ئێسته‌دا ژمارەی کەمئەندام کە تۆمارن 79 هەزار کەمئەندامەو لە کاتێکدا لە هەر 17 پارێزگاکەی تری عێراق 100000 کەمئەندامەو پێویستی بە پێداچونەوەی وردتر هەیە تا بتوانین شایستەکان تۆمار بکەین و ئەوانەی بە ناشایستە کراونەتە کەمئەندام لاببرێن"
لەبارەی ئەو کارانەی بۆ هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندام تا ئێستا کراوە ، وەزیری کار وتی "لەوکاتەی دەستبەکار بووم بەردەوام و کاری لەپێشینەم و هەوڵەکانم بۆ باشتر کردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و لەو ڕوەوە چەندین پڕوژەمان بۆ ئەو چینە هەبوەو به‌ڵام هێشتا له ئاست پێویستی کەمئەندامان و خانه‌واده‌كانیاندا نییه، هیوادارم‌و لەم كابینه‌یەی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانم کاری زیاتریان بۆ بکەین و بە دڵنیایەوە به بایه‌خه‌وه له ژیان‌و پێویستی ئەو هاووڵاتیانە دەڕوانین له به‌رنامه‌ی خۆمدا ئه‌و پرسه‌م بە هه‌ند وەرگرتووە ".