• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ دەچێتە قەزای چوارتا و ژمارەیەک دامەزراوە بەسەردەکاتەوە.

لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ قەزای چوارتا ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی2022، بەڕێز.م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز سۆران سەعید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سەردانی قائمقامی قەزای چوارتایان کردوو لەلایەن بەڕێز شاهۆ عوسمان، قائمقامی قەزاکەوە پێشوازی لێکران.
لە دانیشتێکدا هەردولا گفتوگۆیان دەربارەی گرفتەکانی دایەنگەی چوارتاو ماڵی نوێی بەساڵاچوان لە شارەدێی سیتەک و دۆخی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژارانی قەزاکە کرد و بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن لەپای هەوڵەکانی بەڕێز قائمقامی قەزاکە لە چارەسەر کردنی گرفتەکانی دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی ناوچەکە.

له‌ سەردانەکەیدا به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ دایەنگەی چوارتایان بەسەرکردەوە و له‌ نزیكه‌وه‌ هۆبه‌و هۆڵ‌و شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزاری‌‌و منداڵانی‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێی‌ له‌ داواو پێشنیاری‌ ستافه‌كان گرت.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ دایه‌نگه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاتوو بنار بەکر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و سه‌رجه‌م ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ كرد له‌ به‌رانبه‌ر كاركردنی‌ دڵسۆزانه‌یاندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن كه‌ هه‌میشه‌ پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و بن‌و باشتر ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ بره‌خسێنن، به‌تایبه‌ت ڕێنماییكردن بۆ په‌ره‌پێدانی‌ پڕۆگرامی‌ ڕۆژانه‌ی‌ كاركردن بۆ منداڵان له‌ ڕووی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ژیریی‌‌و جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونییه‌وه‌.

لە گەڕانەوەدا بەڕێوەبەری گشتی بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوانی بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە گرفتەکانی بەردەم گواستنەوەی ماڵی بەساڵاچوانی بۆ بیناکە بینی دڵنیای دا هەوڵی چارەسەری سەرجەم گرفتەکان دەکەن تا ژیانێکی شایستە بۆ بەساڵاچوان دابین بکرێت.


09/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.