• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كات

"جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ سودمه‌ندان ده‌كاته‌وه‌"

له‌ کاتژمێر (٧.٣٠ بۆ ١٠.٠٠) سەر لەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە ،7ـی تشرینی دووەمی2022، به‌ڕێز مافناس هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەهاوڕێیەتی بەڕێز خاتوو دڵکەش عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كاندا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ سودمه‌ندان كرده‌وه‌.

له‌ سەردانەکاندا، نوێنەری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (خنجیل)‌و (بەختیاری)ـی حكومی‌ كرد، له‌و سه‌ردانانه‌یدا نوێنەری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ ڕێنماییكرد له‌سه‌ر باشتر كردنی‌ ئاستی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ بەڕێوەر و ستافی دایەنگە گفتوگۆی‌ كرد و بەدواداچوونی بۆ کێشەو گرفتەکان کرد.

له‌ سەردانێکی تردا نوێنەری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ یەکەی بابانی کوڕان و ماڵی نەوجەوانانی کوڕان كرد، له‌و سه‌ردانانه‌دا كارو چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینی‌‌و به‌دواداچوونی‌ پێویستی‌ كرد بۆ كاره‌كان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنن و لە ژیانی سودمەندانی پرسیەوەو بەدواداچونی بۆ خشتەو و کوالیتی خواردنی سودمەندان کرد.


07/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.