• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چەند پڕۆژەیەک بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و دایەنگەی حکومی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان تاوتوێ دەکەن.

م.ئیسماعیل ڕەشید : پێویستە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و هەر پڕۆژەیەکی تردا ڕەچاوی بارو دۆخی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ،1ـی تشرینی دووەمی2022، شاندێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بە سەرۆکایەتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ئەندامێتی بەڕێزان ، ئەندازیار ،بەختیار عەلی، بەرپرسی بەشی ئەندازیاری ، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، سۆران سەعید،بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانیان کرد و لە لایەن بەڕێز ئەندازیار، عەزیز عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیەوە پێشوازی کران.

لەو سەردانەدا هەردوو بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ باسیان لە کارە هاوبەشەکان و هەماهەنگی‌ نێوان کرد و چەند پڕۆژەیەک بۆ خزمەتی هاوڵاتیاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و دروست کردنی دایەنگە تاو توێ کران. پاشان گفتوگۆی یەکەکانی‌ نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری‌ دایەنگەو چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانەی‌ دەبنە ڕێگر لەبەردەم وەرگرتنی‌ کۆتایی‌ و بەکارهێنانی‌ بیناکانی‌ تایبەت بە دایەنگە کران.

لە بەشێکی‌ تری‌ دیدارەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ داوای‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ وەبەرهێنان کرد هاوکارو پاڵپشتیان بێت لە جێ بەجێکردنی‌ ماددەی‌ ١١ی‌ یاسای‌ ژمارە ٢٢ی‌ ساڵی‌ ٢٠١١ی‌ تایبە بە ماف و ئیمتیازی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و هەروەها داوای کرد لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و هەر پڕۆژەیەکی تردا ڕەچاوی بارو دۆخی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران بکرێت..

هەر لەو دیدارەدا بەرێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ داوای‌ کرد چەند پڕۆژەیەک لە قەزاو ناحیەکان لە سودی منداڵانی ئۆتیزم و ڕاهێنانی منداڵانی شەلەل دەماخ و دایەنگەی مۆدێرن دروست بکرێت، بۆ ئەوەی‌ شارو شارۆچکەکانمان بە تەواوەتی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاوو لەباربێت بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.

لە بەرانبەردا بەرێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وەبەرهێنان خۆشحاڵی‌ خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی‌ و جەخیتیان کردەوە بە تەواوی‌ توانای‌ خۆیانەوە هاوکار دەبن و لە بارەتی‌ تایبەتمەندی‌ پڕۆژەکانەوە بۆ کەمئەندامان و هەژاران هەوڵ دەدەن و رێوشوێنی‌ پێویست بۆ جێ بەجێکردنیان دەدۆزنەوە، هەورەک پێشنیاری‌ پێویستیشیان خستەبەردەم بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان بۆ پەرەپێدان ئەو پڕۆژانەی باسیان لێوە کران.


01/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.