• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوه‌به‌ری گشتی‌ لەگەڵ دایەنگە حکومیەکانی سەنتەری شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌ برد.

ئیسماعیل ڕەشید : "بەو ئیمکانیەتە کەمەی لەبەردەستە دایەنگەیەکی نوێ دەکەینەوە "

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 27ـی تشرینی یەکەمی2022، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ،ئاماده‌بوونی‌ بەرپرسی دایەنگەکانی (چوارباخ ،خنجیل،بەختیاری ،دایک)ـی ناحکومی ، خاتوو هێرۆ عەزیز، توێژەری کۆمەڵایەتی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت بە کردنەوەی دایەنگەیەکی حکومی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاش ناساندنی‌ ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ گرنگی‌‌و ڕۆڵی‌ دایەنگە حکومیەکان کردەوەو بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان لەپارێزگای سلێمانی پێویستمان بە دایەنگەی زیاترە و دەمانەوێت لەو ڕوەوە خزمەتی زیاتر بە پارێزگای سلێمانی بکەین و بەو ئیمکانیەتە کەمەی لەبەردەستە دایەنگەیەکی نوێ دەکەینەوە.

پاشان ئامادەبووان جەختیان لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ کردنەوەی دایەنگەیەکی نوێ لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی گشتی گفتوگۆكرا و بۆچونیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا، تیایدا بەرپرسانی هەرچوار دایەنگەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان کرد کە بە کردنەوەی دایەنگە نوێیەکە هەندێ لە کێشەو گرفتەکانی ئەوان چارەسەر دەبێت و وە فەرمانبەرانی سنورەکە سودمەند دەبن .

لەپاش گەڵاڵە کردن و گوێ گرتنی ڕاو پێشنیارە جیاوازەکان ده‌رئه‌نجام له‌ وه‌رگرتنی‌ بۆچوونیان ڕاپۆرت و بۆچوونەکان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌کە ئامادەکرا.


28/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.