بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوسەرو شاعیری خاوەن خامە م(نەریمان مەلاحەسەن موفتیش) دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 27ـی تشزینی یەکەمی 2022 ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بەڕێز م . ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی کرد لە نوسەری خاوەن خامەی دەوڵەمەند و شاعیری بە توانا ، بەڕێز م(نەریمان مەلاحەسەن موفەتیش) .
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و باسیان لە گرنگی ڕۆشنبیری و نوسین و کەلتوری کۆمەڵگە لە بواری نوسین و کۆمەڵایەتی کرد،لە بەرامبەردا م. نەریمان خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و یەکێک لە شاکارەکانی پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد.
|