• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پرۆسه‌ی‌ پێشوازی‌‌و وه‌رگرتنی‌ خۆبه‌خشانی‌ زیاتر بۆ كاری‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه‌


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 24ی‌ 10ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌دری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و گوڵاڵه‌ عه‌بدولقادر‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌په‌رشتی‌‌و چاوپێكه‌وتنی‌ خۆبه‌خشان بۆ كاری‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێشوازییان له‌ ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌و گه‌نجه‌ خۆبه‌خشانه‌ كرد كه‌ ئه‌یانه‌وێت له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆبه‌خشانه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا خزمه‌ت بكه‌ن.

ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرا ژماره‌یان (16) كوڕو كچ بوون، پێشتریش زیاتر له‌ (32) كوڕو كچی‌ تر چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرابوو بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و پرۆسه‌ی‌ پێشوازی‌‌و چاوپێكه‌وتنیش بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ به‌رده‌وامه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ شێوه‌ی‌ سیستماتیك پێشوازی‌ له‌ توانای‌ گه‌نجانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كرێت بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و خزمه‌تكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌ خانه‌كانی‌ له‌خۆگرتن.

له‌پاش به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌كه‌ش، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌‌و چاوپێكه‌وتنی‌ خۆبه‌خشه‌كان كردو ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌‌و سه‌رجه‌م ئه‌و دڵسۆزانه‌ كرد كه‌ ئه‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ن. 


25/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.