بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و هاووڵاتیانی نابینا، له هۆڵی ڕێكخراوی یه‌كێتی نابینایان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 16ی 10ی 2016، به ئاماده‌بوونی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی نابینا‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی له هۆڵی ڕێكخراوی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی گۆچانی سپی به‌ڕێوه‌چوو، له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ند چالاكییه‌ك پێشكه‌شكراو خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خوێندكاری نابینادا دابه‌ش كرا.
جێی ئاماژه‌یه گۆچانی سپی ڕۆژێكی جیهانییه‌و ساڵانه له ڕۆژی 15ی 10دا چالاكی به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و گۆچانه‌كه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵگرانی كه نابینان‌و پێویسته هاووڵاتیان كاتێك چاومان لێ ده‌بێت ئاگاداری بن‌و هاوكاری بن.
له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نزيكةى 5330 هاووڵاتی نابینا هه‌یه، ئه‌م ئاماره‌ش تا ساڵی 2013 یه‌و له‌و به‌رواره به دواوه هیچ هاووڵاتیه‌كی نابینا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان تۆمار نه‌كراوه.
|