ژمارەیەک کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن.
ئیسماعیل ڕەشید : "بە هەوڵی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی کەمو کوڕیەکان و گرفتەکانی کەمی ستاف چارەسەر بکەین"
بە مەبەستی دانانی میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی 22 کارمەند ڕۆژی چوارشەممە ،27ـی تشرینی یەکەمـی2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان ، د.موحسین ،یاریدەدەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبویەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاشکرای کرد، هەریەک لە ماڵەکانی بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان پێویستیان بە توێژەری کۆمەڵایەتی و دەرونیەو، بۆ ئەو مەبەستە 22 کارمەند دادەمەزرێن بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی پێویستن.
م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی ، بە ماڵپەڕی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند: "بە هەوڵی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی کەمو کوڕیەکان و گرفتەکانی کەمی ستاف چارەسەر بەکەین و بتوانین خزمەتی باشتر بە سودمەندانمان لەڕووی تەندروستی و چاودێری و باری دەروونیەوە بکەین ، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لە توێژەری کۆمەڵایەتی و توێژەری دەروونی و چاودێر دادەمەزرێنین و میکانیزمێکمان داناوە بۆ دامەزراندنی ئەو 22 کەسە و دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست دەبێت، نەک ھەمیشەیی و لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێوەی ئۆنلاین و بە پێی خاڵبەندی لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڵاوی دەکەینەوە .''
بەڕێوەبەری گشتیی دەشڵێت: "لە ساڵی 2012 بەدواوە دامەزراندن ڕاگیراوە و ھیچ کەسێک لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دانەمەزراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی سودمەندانمان لە زیادبوندایەو پێویستمان بە کەرمەندی نوێیە"
|