• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مه‌راسیمی‌ ڕێزلێنان له‌ به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان له‌ به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسن له‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چووو.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 24ی‌ 10ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئامانج ڕه‌حیم، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمێكی‌ ڕێزلێنان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌كانی‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ (ساوایان، نه‌وجه‌وانانی‌ كچان، نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان) هه‌روه‌ها خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان‌و شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌چوو.

{عومه‌ر گوڵپی‌: " به‌های‌ كاری‌ ئێوه‌ی‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وابه‌سته‌ی‌ به‌های‌ مرۆیی خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانتانه‌‌و به‌ پێوه‌ره‌ مادییه‌كان ناپێورێت "}

له‌و مه‌راسیمه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ مه‌راسیمی‌ ڕێزلێنانیان بۆ سازكرابوو وته‌یان پێشكه‌ش كرد، له‌ وته‌كه‌یدا، عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌ :"پێزانینی‌ ئێمه‌ بۆ كاری‌ پیرۆزی‌ ئێوه‌ی‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌و ماڵه‌كانی‌ له‌ خۆگرتن ته‌نها وابه‌سته‌ نییه‌ به‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و به‌رده‌وامی‌‌و ده‌وامی‌ ئێوه‌، به‌ڵكو پێزانینه‌ بۆ به‌های‌ كاری‌ مرۆڤانه‌ی‌ ئێوه‌و هاوڕێكانتان له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ ده‌یكه‌ن به‌هایه‌كی‌ مرۆڤانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، وه‌ك كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و قوربانیدانی‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌هیدان، وه‌ك كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ پزیشكه‌كان، ئه‌م به‌ها گه‌وره‌ مرۆییانه‌ به‌ پاره‌‌و ئیمتیاز نا نرخێنرێن، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێز له‌ كاری‌ ئێوه‌و هاوكارو كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان بگرین، ئه‌وانه‌ی‌ دڵسۆزانه‌ به‌بێ‌ وچان خزمه‌ت ده‌كه‌ن" هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌‌و به‌ڕێزانه‌ سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزانی‌ نوێنه‌رانی‌ گه‌ل كرد كه‌ به‌ئاماده‌بوونیان له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا پشتگیریی‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تی‌ چین‌و توێژه‌كانی‌ خواره‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌مجۆره‌ی‌ خواره‌وه‌ بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانیان پێشكه‌شكرا:
1ـ به‌ڕێز خاتوو گه‌شه‌ دارا حه‌فید بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ به‌ڕێز كاك ئه‌نوه‌ر عومه‌ر عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان.
2ـ به‌ڕێز كاك عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ پێشكه‌ش كرد به‌ به‌ڕێز خاتوو نیان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان.
3ـ به‌ڕێز كاك سۆران عومه‌ر بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ خاتوو به‌ناز كه‌ریم قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان.
4ـ به‌ڕێز كاك ئامانج ڕه‌حیم بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ خاتوو چۆپی‌ عه‌لی‌ ڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ ساوایان.
5ـ به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر گوڵپی‌ بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ كاك هیوا سه‌عید موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵانی‌ سلێمانی‌ (هێڵی‌ 116).
6ـ به‌ڕێز مامۆستا عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، خاوه‌نی‌ زۆرترین خزمه‌ت له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ خاتوو شیلان عه‌بدوڵڵا عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌، دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تی‌ ژین‌و تویَِژه‌ جیاجیاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌و گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.



24/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.