• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕۆژی‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتا ڕۆژی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمه‌


به‌ڕێوه‌به‌رێه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌چوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، كۆتا ڕۆژ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بۆ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردن‌و پشكینه‌وه‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 26ی‌ 10ی‌ 2016 یه‌، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین له‌ زووترین كاتدا په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌ لیژنه‌كانه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌، تا ئێستاش له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیماندا زیاتر له‌ 28 هه‌زار فۆرم پڕكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژماره‌ كه‌مانه‌ش ماون‌و تا ئێستا فۆرمیان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیارده‌بن له‌ دواكه‌وتنیان. 

تێبینی‌: 
1ـ لیژنه‌كان له‌ سنوری‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید ئاماده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، به‌مجۆره‌ ( سلێمانی‌، هه‌ڵه‌بجه‌، پێنجوێن، سه‌یدسادق، خورماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن، ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ‌، چه‌مچه‌ماڵ).

2ـ مه‌رج نییه‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندام) خۆی‌ بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك له‌ نزیكانی‌ ده‌توانێت بری‌ ئه‌و سه‌ربدات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم.

3ـ پێداویستییه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمیش بریتییه‌ له‌: ( ناسنامه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌، ناسنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌، كارتی‌ زانیاریی‌، فۆرمی‌ خۆراك، دوو وێنه‌ی‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ، دوو ژماره‌ ته‌له‌فوون یان مۆبایل، یه‌كێكیان هی‌ كه‌مئه‌ندام، ئه‌ویتریشیان هی‌ نزیكترین كه‌سی‌).

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
20ی‌ 10ی‌ 2016


20/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.