• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لە 1ـی تشرینی یەکەم دا پەیامێک ئاراستە دەکات.

ئیسماعیل ڕەشید: - "پێویستە ڕێگە لە مامەڵەی نەشیاو بگیرێت بەرامبەر ئەوکەسانەی کە ڕۆژگارێک لە تەمەنی لاوی و چالاکیاندا خزمەتیان کردووە"

م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی لە پەیامێكیدا بۆ ڕۆژی جیهانی بەساڵاچووان دەڵێت:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

هاوڵاتیانی،خۆشەویست ئەمڕۆ 1ـی تشرینی یەکەم لە ڕۆژی جیهانی بەساڵاچوواندا دوپاتی دەکەینەوە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بایەخی تەواو بە بەساڵاچووان دەدەین، بۆ ئەمەش ، ماڵی بەساڵاچوانمان سەرجەمی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتی و تەندروستی و دەرونیەکان پێشكەش بەو بەساڵاچووانە دەکات كە شوێنێک بۆ مانەوەیان نیە بۆ بەسەربردنی ژیانێکی شایستە ، هەربۆیەش بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان فەراهەمكردنی كەشێكی تەندروست و ژیانێكی شایستە بۆ بەساڵاچووان بەئەركی خۆی دەزانیت .

بەساڵاچووانمان مایەی شانازی ئێمەن و داوا لە تاک بەتاکی کۆمەڵگە دەکەم بە گرنگیەوە لەو چینە بڕوانن و پێویستە ڕێگە لە مامەڵەی نەشیاو بگرین بەرامبەر ئەوکەسانەی کە ڕۆژگارێک لە تەمەنی لاوی و چالاکیاندا خزمەتیان کردوە..

بەڵێن‌و سۆز دوپاتدەكەینەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتریان و دەستەبەركردن و پاراستنی مافەکانیان و دابینكردنی سەلامەتی و رێنمایی تەندروستی بۆ سەرجەم بەساڵاچوان.

ئەمڕۆژە پیرۆز بێت لە سەرجەم بەساڵاچووانمان و چەپكە گوڵی وەفاداری و خۆشەویستیان پێشكەش دەكەین. هیوای تەمەن دێژی‌و تەندروستیەكی باش‌و ژیانێكی پڕ لەخۆشی وكامەرانیان بۆ دەخوازین.

ئیسماعیل ڕەشید محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی .
1ـی تشرینی یەکەمـی2022

01/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.