• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە مه‌ڕاسیمێكی‌ شایسته‌دا، فێستیڤاڵی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) بۆ ساڵی‌ 2022 به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەیلوولـی2022، به‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان ، خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار ، عومەر محمد، نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ، پارێزگاری سلێمان،م. ئیسماعیل ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ژماره‌یه‌كی‌ دیار له‌ به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ كوردستان،‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و بۆ جاری سێهەم، مه‌ڕاسیمی‌ دابه‌شكردنی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ ئاماده‌بووان‌و پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ركه‌وتووانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئەوان پاڵپشت و پشتیوانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتن و ژمارەیەک لەو کارانەی خستە ڕوو کە بۆ بەرەوپێش بردنی توانای کەمئەندامان کاریان لەسەر کردوەو هەروەک وەزارەتی کارو وکاروباری کۆمەڵایەتی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌جێده‌هێنێت، یه‌كێك له‌و چالاكییه‌ گرنگانه‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كانه‌ تیایدا ده‌مانه‌وێت چاوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ خێرپێكردنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ به‌جهێنانی‌ ئه‌رك، له‌ فه‌رامۆشكردنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ گرنگیپێدان.

ئه‌وه‌ی‌ مه‌ڕاسیمی‌ ئه‌مساڵی‌ له‌ مه‌ڕاسیمی‌ ساڵی‌ ڕابردوو جیا كرده‌وه‌ بریتبوو له‌ پێشكه‌شكردنی‌ سرودی نابیستان له‌لایه‌ن له‌ ستافێك له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان‌و پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن ژمارەیەک لە هونەرمەندی خاوەنپێداویستی تایبەت، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی‌ مۆسیقای‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن تیپی‌ مۆسیقای‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكیه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوون له‌ (م.سه‌لام‌ ڕەشید، م. سیروان ڕەشید).

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ی‌ خواره‌وه‌ وه‌ك براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2022 خه‌ڵاتكران:

1ـ موخليس مه حمود (نابينا ) بەكالوريوس له ميژوو، قورئان خوين و شاره زاي راوه ماسي .

2- سوما سالح (نابيست) ديبلوم له ژمێرياري و وينه كێش.

3- به رهه م ئه كره م ( كەمئەندامی جەسته) به كالوريوس له زانستي كومپيته ر فه رمانبه ر .

4-گه شبين ئيبراهيم ( بيركول) كاري ده ستي و وينه سودمه ندي په يمانگه ي هانا .

5- ريبوار وشيار نابينا (کەمئەندامی جەستەیی) ميدياكار و شاره زا له مونتاژ .

6- هيشو طاهر (كه مئه ندامي جه ستەیی) وانه بيژي زماني كوردي و شانوكار.

7- فەتاح ناسح (كه مئه ندامي جه ستەیی )خاوه ني بروانامه ي دكتورا له ئه ندازياري ميكانيك و فه رمانبه ر.

8- به رهه م محه مه د (نابينا ) خويندكاري ماسته ر و فه رمانبه ر له زانكوي هه له بجه.

9- نيان عه بدولا ( كه مئه ندامی جەستەیی) خاوه ن كاري خوي.

10- زانا فه تاح (كه مئه ندامي جه ستەیی) ده رچوی ئاماده يي و شاره زاي بوياخ و قه له مكاري ئوتومبيل.

11-هاوناز عه بدول كه ريم (كه مئه ندامي جەستەیی) خاوه ن ٢ بروانامه ي به كالوريوس له جوگرافياو په روه رده ي تايبه ت مه له وان .

12- سازگار جه عفه ر (نابينا) بەکالوریوس لەیاسا ، کاری خواردن و شیرینی.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ بریتبوون له‌م به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ڕێزانه‌ خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
م. عومەر حەمە ڕەشید، نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.جه‌مال عه‌بدول‌ , م. دڵشاد عومەر ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، د.هێرش سەید سەلیم ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، م. عەبدول حەمە جوان، هونه‌رمه‌ندانی‌ بواری شانۆ و دراما ، و هونەرمەندو شانۆکارى ناسراو بەدیعە دارتاش، م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌ ، شێخ لەتیف عەزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن م. گوڵزار، مامۆستای‌ زمانی‌ ئاماژه‌ له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی‌ ئاماژه‌.

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ تواناو به‌هره‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان خزمه‌تی‌ خێزان‌و شارو وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته‌ چراو پێشه‌نگ له‌ بواره‌كانی‌ خۆیاندا‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ سیڤیه‌وه‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌.

خه‌ڵاتی‌ ساڵی‌ (2022) به‌ سپۆنسه‌ری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاو ڕێكخراوه‌كانی‌(تایتانیك، دەزگای خێرخوازی بەخشین، ڕێكخراوی‌ بارزانی‌، بازاڕی‌ زارا، سەرمایەداری نیشتیمانی ،مەریوانی حاجی جەمال، کۆمپانیای iq) به‌ڕێوه‌چوو.


30/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.