به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی زنجیره‌یه‌ك سیمیناری تایبه‌ت به ڕۆشنبیریی گشتی بۆ ئافره‌تان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی 10ی 2016، به ئاماده‌بوونی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چونی زنجیره‌یه‌ك سیمیناری تایبه‌ت به ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كاران‌و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه كرد كه له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا توانیویانه چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی په‌یوه‌ست به ژیانی ڕۆژانه‌ی ئافره‌تانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له مامۆستایان‌و پسپۆڕان‌و شاره‌زایان كرد كه له سیمیناره‌كانیاندا دڵسۆزانه كاریان كرد‌و به باشی بابه‌ته پێویسته‌كانین پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو مانه‌وه‌ی كاتیان له‌م داڵده‌یه‌دا به هه‌ل بزانن بۆ فێربوون خۆپێگه‌یاندنی زیاتر تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان ژیانی خۆیان باشتر ڕێك بخه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و زنجیره سیمیناره پێكهاتبوون له (10) سیمیناری جۆراوجۆری (په‌روه‌رده‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، یاسایی، ئاینی، ته‌ندروستی، گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ) و ڕۆژانه له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا بابه‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كران.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌شی كه سیمیناره‌كانیان پێكشكه‌ش كرد پێكهاتبوون له‌م پسپۆڕ‌و شاره‌زایانه: (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر .عالیه فه‌ره‌ج/ مامۆستای زانكۆ، پرۆفیسۆر د.شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی/ مامۆستای زانكۆ، د.سێوه/ پزیشك‌و ڕاهێنه‌ر، د.نه‌شمیل/ پزیشك، م.به‌كر حه‌مه‌سدیق/ پارێزه‌رو ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، م.دانا فازل / ڕاهێنه‌رو ماسته‌ر له كۆمه‌ڵناسی، م.له‌تیف حسێن/ كۆمه‌ڵناس، د.موحه‌ممه‌د پێنجوێنی/ مامۆستای زانكۆ‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای سلێمانی، م.ئاراس ناسر/ ماسته‌ر له ده‌روونناسی ).
ئه‌م زنجیره سیمیناره‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕێكخراوی (UN WOMEN)و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیه له پارێزگای سلێمانی‌و له‌لایه‌ن به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگییه‌وه سه‌رپه‌رشتیكرا.