بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی هەردوو بەشی (پلان و بەدواداچون ، دایەنگەکان) کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی :- گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕی پۆست، بنەمایەكی بەهێزە بۆ پێشخستن و جۆشدانەوەی كاری دامەزراوەیی.
پاش ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسی بەشەکانی( دایەنگەکان و پلان و بەدواداچون) لە هەفتەی ڕابردوو ، ڕۆژی یەکشەممە ، 25ـی ئەیلوولـی2022 ، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی هەردوو بەشی (دایەنگەکان ، پلان و بەدواداچون)کۆبویەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دوو تەوەری سەرەکی .
یەکەم / گفتوگۆ ورد کرا دەربارەی کردنەوەی دایەنگەیەکی حکومی نوێ لە نزیک دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ کارمەندان و فەرمەنبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەو دانیشتوانی سنوری گەڕەکەکانی گردی جۆگە بۆ خزمەت کرد بە منداڵانی فەرمەنبەران و کارمەندانی سنورەکە .
دووەم / پاش ئاڵوگۆڕی بەرپرسی هەردوو بەشەکە بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ماندوو بوونی هەریەک لە بەڕێزان سۆران سەعید ، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان و خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچوونی کرد و ووتی" ماندوو بوونتان بەرزدەنرخێنین و گۆڕانكاری و نوێ بوونەوە بنەمایەكی بەهێزە تا بتوانین پێكەوە خزمەتی هاوڵاتیانمان بكەینە پێشینەی كارەكانمان و بنەمایەكی بەهێزیشە بۆ پێشخستن و جۆشدانەوەی كاری دامەزراوەیی"
هەروەها بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند پێویستە فەرمانبەرانی هەردوو بەش هەموو تواناکانیان بخەنەگەڕ تا گەشەی زیاتر بەدەست بهێنن و پشتیوانی بەرپرسەکانتان بن لەپێناو خزمەت کردنی زیاتر بە دامەزراوەی کۆمەڵایەتی هەروەک هیوای سەركەوتنی لە پۆستی نوێ بۆ ناوبراوان خواست
لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی هەردوو بەش ، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان کرد کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتیان بووە و بەڵێنیان دا زیاتر سور بن لەسەر خزمەت کردن.