لە ئێستادا لە کەمپەکانی سنوری سلێمانی (٢،٣٢٢) خێزانی ئاوارە نیشتەجێن لە کاتێکدا لە دەرەوەی کەمپەکان (٢٦،٥٨٥) خێزان نیشتەجێن
یەکەی پاراستنی منداڵ پێشوازی لە (بەرپرسی یەکەی تواناسازی ژنان لە کۆچ و کۆچبەران و بەرپرسی یەکەی ئیداری کەمپەکان) دەکات.
ڕۆژی دووشەممە 19ـی ئەیلوولـی2022 ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێز ، فریدون عزیز عەلی، بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو ،زریان نوری و خاتوو بێژان قادر سەرپەرشتیاران لە پڕۆژەی پاراستنی منداڵ، پێشوازی کرد لە بەڕێزان (شالیا سوعاد ڕأفت - بەرپرسی یەکەی ئیداری کەمپەکان) و (رسل سعد ابراهیم – بەرپرسی یەکەی تواناسازی ژنان لە کۆچ و کۆچبەران) .
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی ئاوارەکان لە ناو کەمپ و دەرەوەی کەمپ کرا. ئاماژە بەوە درا لە ئێستادا لە کەمپەکانی سنوری سلێمانی (٢،٣٢٢) خێزانی ئاوارە نیشتەجێن لە کاتێکدا لە دەرەوەی کەمپەکان (٢٦،٥٨٥) خێزان نیشتەجێن کە دەکاتە (١٤٦،٧٧٦) تاکە کەس. زۆرێک لەم خێزانانە بارودۆخیان خراپە و منداڵەکانیان لەسەر شۆستە و شەقام و بازاڕ کاردەکەن و زۆربەیان ڕوبەڕوی کێشە و گرفت دەبنەوە ولەلایەن تیمەکانی یەکەی پاراستنی منداڵ هاوکارییان پێشکەش دەکرێت. بەرپرسی یەکی پاراستنی منداڵ پێی ڕاگەیاندن ، پێویستە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و تیمەکانی پاراستنی منداڵ لە ناوەندی شار و قەزا و ناحییەکان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی منداڵانی ئاوارە. بەڵێنی ئەوەیاندا کە هەماهەنگی زیاتر بکەن لە داهاتوودا.
|