به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی (دایك)ـی حكومی به‌سه‌ركرده‌وه و بەڵێنى پشتیوانى بۆ دووپاتکردنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ،21ـی ئەیلوولـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون ،سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی (دایك)ـی حكومی كرد و منداڵانی دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كان بوو.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا و له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستافه‌كانی دایه‌نگه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌سۆز تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌ی دایك و سه‌رجه‌م ستافه‌كانی كرد و بۆ گرنگیدانیان به كاره‌كانیان له خزمه‌تكردنی منداڵانی دایه‌نگه، هه‌روه‌ها ڕێنماییكردن كه باشتر گرنگی به كاره‌كانیان بده‌ن له بواری ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، له هه‌مان كاتدا پشتیوانی خه‌مخۆری خۆی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ دایه‌نگه‌ی دایك‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان دووپاتكرده‌وه.
دایەنگەی دایک یەکێک لە دایەنگە حکومییەکانە لەناو شاری سلێمانی و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیە و لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا خزمەتێکى بەرچاوى بە منداڵان کردووە.
|