بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمەڵەی ڕۆژ دەکات .
ئیسماعیل ڕەشید : " ئێمه به‌راستی ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته له داهاتوودا باشتر به كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئەو توێژەی هه‌ردوولا كاری بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی باشترین خزمه‌تن"
ئەمڕۆ سێشەممە،20ـی ئەیلوولی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسانی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، پێشوازیكرد له شاندێکی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز، فرسه‌ت شاڵی ،سەرۆکی لیژنەی پارا ئۆڵەمپی عێراق، ئەندامێتی بەڕێزان شێخ موحه‌ممه‌د مەحمود،سەرۆکی لیژنەی پارا ئۆڵەمپی سلێمانی، ئه‌سمه‌ر ستار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه، طاهر محمود ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە.
له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به مێژووی پرشنگداری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژو كار‌و چالاكییه‌كانی‌و چۆنییه‌تی‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت کردنەوەی درگا بەڕووی کەمئەندامانی وەرزش دۆست و پەرەپێدانی تواناکانی کەمئەندامان لە وەرزشە جۆراو جۆرەکان ،له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، دەست خۆشی لە کارەکانی کۆمەڵەی ڕۆژ کرد‌و ، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژی به‌رزنرخاند وه‌ك كۆنترین‌و فراوانترین ڕێكخراوی بواری كاركردن بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ك وتی :" ئێمه به‌راستی ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته له داهاتوودا باشتر به كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئه‌و توێژه‌ی هه‌ردوولا كاری بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی باشترین خزمه‌تن" هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه :" پێویسته هه‌موولا بیر له هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه بكه‌ینه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام:
له ساڵی 1992 دامه‌زراوه‌و یه‌كه‌مین ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌یه له بواری كاركردن‌و داكۆكی له مافی هاووڵاتیانی خاوه پێداویستی تایبه‌ت له كوردستان.
خاوه‌نی 8 لق‌و دوو نوسنگه‌یه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان.
له ساڵی 2008 یانه‌ی وه‌رزشی ڕۆژی دامه‌زراندووه‌و یانه‌كه به‌شداری ده‌یان خول‌و پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و جیهانی كردووه.
خاوه‌ن ده‌یان ده‌ستكه‌وتی جۆراوجۆره بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام‌و ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی تواناكانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.