لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ بۆ ڕێکخستنەوەی کاری خێرخوازی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی ژمارەیەک ڕێکخراو و دەزگای خێرخوازی دەکات.
لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە بەردەوامەی یەکەی پاراستنی منداڵ دەیدات بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری چینی منداڵان بە تایبەت منداڵانی بێ باوک لە چەند ڕۆژی ڕابدودا ، بەڕێز فریدون عزیز، سەردانی هەریەکەلە ( دەزگای بەخشین – ڕێکخراوی بەرزانی – ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی) کرد لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی دەزگاو ڕێکخراوەکان کۆبویەوە.
، ئامانجی سەردانەکان ڕێکخستنەوەی کاری خێرخوازی وهەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان ڕێکخراوەکان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بوو تا پێکەوە بتوانن خزمەتێکی زیاتر بە منداڵان و خێزانەکانیان بگەیەنین هەروەک لەسەر بارودۆخی خێزانە هەژارەکان و ئەو کێشە و گرفتانە تاوتوێکران کە دێتە پێشیان لە کاتی ئەنجامدانی خزمەتگوزارییەکانیان
لێپرسراوی یەکە دەستخۆشی لێ کردن و سەرجەم چالاکی و کارە خێرخوازیەکانی بەگرنگ وەسف کردو هیوای خواست ئەوەی پێشکەشی دەکەن بتوانرێت بە شێوازێکی ڕێکخراوتر زۆرترین کەس لە خێزانە هەژارەکان سوودمەند بن و لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی هەموو جۆرە هەماهەنگییەک پێشکەش بە بەڕیزیان دەکرێت، لە داهاتووشدا پلانی تۆکمە و بەهێزتر بۆ ئەم خزمەتگوزارییانە و لێک نزیک بوونەوی زیاتر هەبێت
لە ڕۆژانی ڕابردوداو ڕێکەوتی 11ـی 9ـی2022 ، هەریەک لە ڕێکخراوانی ناوبراو لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبونەوەو ئەمادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر و کاری پێکەوەیی.
ئەوەی جێی باسە هەریەک لەم ڕێکخراوو دەزگایانە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە خێزان و منداڵانی نازداران و بێ باوک و بێنەواو هەژاران دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کەم دەست و خاوەن پێداویستی تایبەت لە پڕۆژەکانیان سودمەند دەبن.