بهسهرپهرشتی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كۆبوونهوهی ژمارە( 15)ـی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەمە ، 19ـی ئەیلوولـی2022 بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیە سەید صالەح ، بریکاری وەزیر وم. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبری گشتی چاودێری و گەشپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ،کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامدرا.
لهو كۆبوونهوههیهدا بهڕێز وەزیری کار وتهیهكی پێشكهشكردو له وتهكهیدا جهختی كردهوه لهسهر باشتر کردن و ئاسانکاری کاری هاوڵاتیان و باشتر ڕێكخستنهوهی میلاک و گرتنهبهری ههموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ ئاسانكاری هاتو چۆو پرۆسهی فێركردنو پهروهردهكردنو ڕاهێنانی منداڵانی خاوهن پێداویستی تایبهت، ههروهها به وردی باسی له بایهخی جێ بهجێكردنی یاساو ڕێنماییهكانو بهرپاكردنی دادگهری له نێوان كارمهنداندا كرد .
پاشان بەووردی گفتوگۆ ئەنجامدرا ، بە مەبەستی تاوتوێکردن و خستنەروی سەرجەم ئەو بابەتە گرنگانەی کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاریەوە خرابوونە بەرنامەی کۆبونەوەکە.
٭ بریاردرا به چارەسەرکردن و بەدواداچوونی سەرجەم ئەو کێشە و گرفتە هاوبەشانەی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانی تر ،کە بوەتە هۆی زیادکردنی رۆتین و دواخستنی پرۆژەکان.
٭ هەوڵەکانی وەزارەت لەپێناو گرتنەبەری ڕێوشوێنی وردو چاودێری کردنی دایەنگەکان و پەرەپێدانی تواناکانیان و پێشخستنیان وە ئاسانکاری بۆ کردنەوەی دایەنگەی نوێ و پێشکەوتوو دابەزاندنی نرخ
لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و منداڵان.
٭چالاک کردنی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان تا زۆرترین منداڵ لێی سودمەند بن لە ڕێگەی ڕاهێنان و چالاکیەکانیان.
٭ گفتگۆی پابەند بوونی کارمەندان و فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەک و تا کاتژمێر۲ی پاش نیوەڕۆ جەختی لێکرایەوە.
٭ وۆرک شۆپ و سیمنارەکان پاش ڕەزامەندی وەزارەتی کار ئەنجام بدرێت و زۆرترین سود و ئەنجام لە سێکتەرە کۆمەڵایەتیەکان بەەستەوە بدات.
٭ هەموو ئەو کەمئەندامانەی لە لیستی تۆماری نوێ دان کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت و بە زووی مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت.
لەکۆتایدا چەندین راسپاردە و بڕیاری گرنگ لەلایەن ئامادەبووانی بەڕێز پەسندکران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری و فەرمانگە تایبەتمەندەکانی وەزارەت راسپێردران بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی راسپاردە و بریاڕەکانی کۆبونەوەکە.