• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و ئاوارەو پەناهەندەی ئەم شارە دەتوانن سودەند بن لە کارو چالاکیەکانی ئەم پڕۆژەیە.

پڕۆژەی‌ (یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان) لە ماوەی‌ سێ مانگی‌ ئەمساڵدا خزمەتی‌ بە (۱۰۲٨) ژن و کچ کردووە

پڕۆژەی (یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان) ، به هاوکاری سندوقی نه ته وه یه کگرتووه کان بۆ دانیشتوان ، (UNFPA) و لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمانەو لە ماوەی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوودا خزمەتێکی‌ گەورەی‌ بە ژنان و منداڵ و خیزانە ئاوارەکان کردووە.

پرۆژەکە بۆ شەش مانگی‌ سەرەتای‌ ساڵی‌ ٢٠٢٢ بە بەفەرمانی ژمارە(٣٩٧٢) لە بەرواری ٥ی‌ ٢ی‌ ۲۰۲۲ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، دەستی بەكارەكانی كردەوە و تیایدا لە ڕێگەی‌ دوو تیمەوە لە سنوری‌ شارەکانی‌ سلێمانی‌ و چەمچەماڵ و ڕانیەو دەربەندیخان شارەزوور و هەڵەبجە خزمەتەکانی‌ خۆی‌ لە بواری‌ پاراستن و گەشەپێدان بە توانای‌ ژنان پێشکەش دەکات.

لەماوەی‌ ئەو سێ مانگەی‌ سەرەتادا، پرۆژەکە لە رێگەی‌ تویژەرو کارمەندەکانیەوە لە قوتابخانەو کەمپ و شوێنە جیاجیاکان توانیویەتی‌ خزمەت بە (۱۰۲٨ - هەزار و بیست و هەشت ژن و کچ) بکات و خزمەتگوزاری‌ چاودێری‌ و پەروەردەیی‌ و کۆمەڵایەتی‌ و تەرفیهی‌ وەرزشی‌ و هونەری لە ڕێگەی سیمنار وۆرک شۆپ پێشکەش بکات.


هەر لە پڕۆژەکەدا چالاکییەک هەیە بۆ دایکان و باوکان و کچانی‌ گەنج کە تیایدا هوشیاری‌ جۆراو جۆر دەخرێتە ڕوو، لە ماوەی‌ ئەو سێ مانگەدا (٤٢٠- چوارسەدو بیست) دایک و باوک و کچی‌ گەنج بەشدارییان پێکراوە.

ئامانجەکانی پڕۆژەکە:
① پاراستنی ژیانی ئەو ژن و کچانەی ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە لەسەر بنچینەی جۆری کۆمەڵایەتی .
② هۆشیار کردنەوەی ژنان و کچان سەبارەت بە ماف ڕۆڵەکانیان لەناو کۆمەڵگە.
③ پەرەپێدان و پشتیوانی کردنی تواناکانی ژنان و کچان.

چەندین پڕۆژەو چالاکی هەیە کە تایبەتە بە پاراستن و پەرەپێدانی توانای ژنان لە پارێزگای سلێمانی هەموو قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری لەژێر کاری ئەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک تیمی گەڕۆک دابین کراوە کە ڕۆژانەو بەردەوام کاردەکەن بۆ پاراستن و گەشەپێدان و بەرەو پێشچونی تواناکانی ژنان لەگەڵ بوونی ڕێوشوێنی پارێزراو لەکاتی ڕودانی هەر توندو تیژیەکی خێزانی و کۆمەڵایەتی

ئەم تیمە گەڕۆکانە کاردەکەن بە پاڵپشتی و به هاوکاری سندوقی نه ته وه یه کگرتووه کان بۆ دانیشتوان (UNFPA) .
بە وێنە کارو چالاکی و سیمنارەکان ببینن.


19/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.