• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە بەشداری 1000 کۆمپانیا و سەرمایەدار، گەورەترین کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە یەکەم کۆربەندی وەبەرهێنان و ئابوری ، نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وچەندین بەرپرسی حکومی و کونسوڵخانە بەشداربوون، ئامانج بەرەوپێشبردنی زیاتری پڕۆژە وەبەرهێنەکان و دروستکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و وەبەرهێنان بوو.

ئەمڕۆ شەممە، 17ـی ئەیلوولــی 2022 یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری لە ئوتێل شاری جوان بەڕێوەچوو، بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ، پارێزگاری سلێمانی ،م. ئیسماعیل ڕەشید، نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وژمارەیەک لە وەزیر و ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی کۆڕبەندەکە بوون.

لە کۆڕبەندەکەدا بەڕێز ،قوباد تاڵەبانی لە پانێڵێکی تایبەتدا تیشکی خستە سەر ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم وەبەرهێنان و باسی لەچاکسازیەکان کرد کە دەبێتەهۆی پێشکەوتنی زیاتر لە شاری سلێمانی و بەگەڕ خستنەوەی پڕۆژەکان ، هەروەها لەبارەی ئاسانکاری بۆ کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی دوا.
هەروەها کونسوڵخانەکانی ئەمریکا، ئێران، چین، ئوردن و هۆڵندا، لەگەڵ چەندین وەبەرهێنی ناوخۆی و بینای ئامادەدەبوون.

کۆربەند و پێشانگاکە لەلایەن دامەزراوەی بێتەر ئینڤێستمێنیت بە هاوکاری حکومەت، پارێزگای سلێمانی و دەستەی وەربەهێنەران ڕێکخراوە، لە کۆڕبەندەکەدا باس لە ئابوری، وەربەرهێنان و پیشەسازی کراو، گرنگی ئەم کۆربەندە سەرنج خستنە سەر هاندانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆی و بیانیی بوو تا وەبەرهێنان بکەن، بیسەلمێنن کوردستان و سلێمانی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئەنجامدانی بەگەڕ خستنی سەرمایەکان.

یەکێکی دیکە لە گرنگی کۆڕبەندەکە، کۆکردنەوەی حکومەت و وەبەرهێنەران بوو تا گفتوگۆبکەن، بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ئابوری هەرێمی کوردستان.


17/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.