ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی 10ی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له ڕێگه‌ی یه‌جی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك په‌یامێكی ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد‌و تیایدا سوپاس‌و پێزانینی خۆیان ئاراسته ده‌كات‌و دووپاتی هاوسۆزی ده‌كاته‌وه بۆیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌تا په‌یامه‌كه‌یدا ڕوو ده‌كاته كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ده‌نووسێت:" خوشك‌و برایانی به‌ڕێزم له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ری خزمه‌تكردنی هه‌ژاران‌و چین‌و توێژه جیاجیاكان، سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت، به‌ڕێزان، ئاگادارم كه مووچه‌كانتان به هۆی "پاشه‌كه‌وته‌وه" كه‌مبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌هاش به‌رده‌وام دوا ده‌كه‌وێت، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاگادارم كه زۆرێكمان خۆشمان له چین‌و توێژی هه‌ژارانین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بارودۆخه خراپ‌و ناله‌باره ئابوری‌و ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه ئێوه به‌رده‌وامن له كاركردن، به‌ر ده‌وامن له خزمه‌تكردن.
ئه‌زیزانی من له خانه‌كانی نه‌وجه‌وانان‌و له خۆگرتنی (منداڵانی: كوڕان، كچان، ساوایان)و به‌ساڵاچووان، شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تان، به ته‌واوه‌تی ئاگاداری كاری ئێوه‌م، ماندووبوون‌و دۆخی ژیانتان، ئاگادارم سه‌ره‌ڕای خراپی ژیانتان‌و ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت ناتوانێت پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر مافه‌كانتان به‌دیبهێنێت، به‌ڵام ئێوه به‌رده‌وامن له كاركردن‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستێكی میهره‌بان بن بۆ منداڵ‌و به‌ساڵاچوو و ئافره‌تان، ئه‌مه له مرۆڤ دۆستی، خه‌مخۆری، باوه‌ڕداری، هه‌ستی به‌رزی نیشتیمانیتانه‌وه‌یه، ئه‌م كاره‌تان پێشمه‌رگانه‌یه، وه‌كچۆن وڵات‌و گه‌ل پێویستی به گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌كانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت، ئاوهاش پێویستی به ده‌ستی پڕ له میهری ئێوه هه‌یه، تا كاروانی ئاوه‌دانی‌و پاراستنی ماف درێژه‌ی هه‌بێت".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیدا هاتووه: " خوشك‌و براكانم له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی (دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، شاره‌زوور، ڕانیه) كاری به‌رده‌وامی ئێوه جێگه‌ی ڕێزی ئێمه‌یه، مایه‌ی شانازی ئێمه‌یه، ئێمه كه گیرفانمان هاوشێوه‌ی ئێوه‌یه، وه‌م یه‌ك له هه‌مان گیروگرفت‌دا ده‌ژین، هه‌ربۆیه هه‌موو وه‌ك یه‌ك ئازاری هه‌ژاره‌كان ئاگادارین، ئاگاداری ژیانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تین، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدایه ئازایانه‌و وره به‌رزانه به‌رده‌وامین له ده‌وام‌و خزمه‌تكردن، ئه‌م كاره‌ی ئێوه جارێكی‌تر جێگه‌ی ڕێزی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤێكی به ویژدان‌و دڵسۆزه".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه:" به‌ڕێزان، كاری ئێمه وه‌ك كاری پزیشك‌و نه‌خۆشخانه‌كان وایه، وه‌ك كاری پێشمه‌رگه وایه، ئێمه‌و ئێوه پێشمه‌رگه‌ین له‌پێناو ژیانی هه‌ژاره‌كان‌و نه‌داره‌كان‌و ده‌رداره‌كان‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كاندا، بۆیه به‌رده‌وامین، لای خوای گه‌وره‌ش ئه‌م خه‌مخۆری‌و دڵسۆزییه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی‌و پاداشتی ڕۆژی دواییه. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه برا پێشمه‌رگه‌كانمان بپارێزێت، گرفتی گه‌وره‌ی ئابوری‌و دارایمان له كۆڵ بكاته‌وه".