به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی له ستافه‌كان ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە،15ـی ئەیلولــی2022، به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، سه‌نته‌ری ئۆتیزمی حکومی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێی له ستاف‌و ڕاهێنه‌ره‌كان گرت‌و چاودێری پرۆسه‌ی ڕاهێنانی منداڵانی كرد.
هەر لە سەردانەکەیدا بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى لە بارەى کارەکانى سەنتەرەکەو شێوازى ڕاهێنانەکان و ئاستى سودوەرگرتنیان بەدواداچونی کرد.
پاش ته‌واو كردنی بینای نوێی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له سلێمانی‌و زیادكردنی ستافی سه‌نته‌ره‌كه، له ئێسته‌دا توانای ڕاهێنانی منداڵان له سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌رزبووته‌وه بۆ 60 منداڵ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رنامه‌ی ئێسته‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ش، بڕیاروایه منداڵی زیاتر بۆ ڕاهێنان وه‌ربگیرێت.
|