• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولێكی‌ تری‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 17ی‌ 10ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ناسك قادر نوێنه‌ری‌ رێكخراوی‌ unfpa له‌ سلێمانی‌، بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كۆتا ڕۆژی‌ خولێكی‌ هوشیاریی‌‌و ڕۆشنبیریی‌ گشتی‌ بۆ ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و ڕاهێنانه‌دا كه‌ وانه‌كانی‌ (ته‌ندروستی‌ گشتی‌، هوشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، فێربوونی‌ كۆمپیوته‌ر، فێربوونی‌ درومان) وترانه‌وه‌، نزیكه‌ی‌ (25) ئافره‌ت له‌ ئافره‌تانی‌ ئاواره‌و ئافره‌تانی‌ ناوخۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌شداربوون‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوونیان پێ‌ به‌خشرا.

له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ ئه‌و خوله‌دا كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای‌ هانای‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌ هاوكاری‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پارێزگاری‌ خێزان به‌ڕێوه‌چوو، ئافره‌تان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌‌و بابه‌تانه‌ كرد كه‌ وه‌ریانگرووه‌و ئه‌و وانانه‌ی‌ فێریی‌ بوون چ به‌ ڕێگه‌ی‌ تیۆری‌ چ به‌ ڕێگه‌ی‌ پراكتیكی‌.

له‌ خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكشكه‌ش كردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی‌ خوله‌كه‌دا به‌شداربوون‌و هۆكارێك بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ خوله‌كه‌، به‌تایبه‌ت خاتوو نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوله‌كه‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ به‌شداربوو له‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌كه‌ندا،  هه‌روه‌ها پیرۆزبایی‌ له‌ به‌شداربووان كرد كه‌ توانیویانه‌ پابه‌ندبن‌و سود له‌ خوله‌كه‌ وه‌رگرن‌و ببنه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركه‌وتنی‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خوله‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاری‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕێكخراوی‌ unfpa كه‌ بۆ 25 به‌شداربووی‌ ئافره‌ت بۆ ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو، خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌رانی‌ په‌یمانگای‌ هاناوه‌ سه‌رپه‌رشتیكرا.

  



17/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.