• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دەست بە جێبەجێکردنی فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کراو کاردانەوەی ژمارەیەک ڕێکخراوی کەمئەندامی و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی لێکەوتەوە.

یەکێتی کەمئەندامانی سلێمانی : زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندوبونەکانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین کە توانی موچەی ڕاگیراوی کەمئەندامانی میراتگری خانە
نشینی بگێڕێتەوەو وە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەکەین کە زۆر دڵسۆزانە کار بۆ جێبەجێ کردنی دەکەن.

دوابەدوای فەرمانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (2523 )لە ڕێکەوتــی25ـی8ـی2022 بۆ جێگیر کردنی ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕەچاوکردنی بژێوی ژیانیان بڕیاردرا بە بەردەوام بونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کەلە هەمان کاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی فەرمانەکە و گەڕاندنەوەی هاوکاری کەم ئەندامی بۆ وارسی خانەنشینی کران لە پارێزگای سلێمانی بۆیە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان بڕیارەکەیان بە گرنگ وەسف کردوو سوپاسی هەوڵەکانی خاتوو کوێستان محمد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد کە بە خەمخۆریەوە بەدەم چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی کەمئەندامانەوەیەو هەروەک سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەکرێت کە دڵسۆزانە کار بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکە دەکەن و لە خزمەت کردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەدەمەوە چونی مامەڵەکانیان هەمیشە ئاسانکارن .

06/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.