داوا لە دایك و باوكان دەكرێت خەو و خواردنی مناڵەكانیان ڕێكبخەنەوە.
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا وەرزی هاوین كۆتایی دێت و دەرگای قوتابخانەكان دەكرێتەوە ، بۆیە زۆر گرنگە پێش دەستپێكی ساڵی خوێندن و سەرەتای وەرزی پاییز، دایكان و باوكان هەوڵ بدەن كاتی نووستن و ژەمی خواردنی مناڵەكانیان لە ئێستاوە ڕێك بكەنەوە .
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە ، ئەگەر ئێستا منداڵ دوای كاتژمێر 9 بەیانی یان درەنگتر خەبەر بكەیتەوە، ئەوا كاتی خوێندن زۆر زەحمەتە پێش چوونی بۆ خوێندگا بتوانێت ژەمی بەیانی بخوات بە برسیەتی و خەواڵویەتی دەڕوات بۆ قوتابخانە.
دەشڵێت،”منداڵ پێویستە بەیانی پێش كاتژمێر 8:30 نان بخوات و ڕۆژانە وەرزش بكات بۆ 30 كاتژمێر یان زیاتر ، هەموو شەوێك پێش كاتژمێر ۹ نووستبیت، ڕۆژی سێ جار میوە بخوات لە نێوان ژەمەكان ، ڕۆژانە 1 كاتژمێر بچیتە بەر هەتاو لە نێوان كاتژمێر 10 بۆ 4 عەسر.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕێنمیایە بۆ هەموو منداڵێك و مرۆڤێكی پێگەیشتوو ڕاستە، لای هەمووان زانراوە لە پاییزدا ڕۆژ كورت دەبێتەوە و پێویستە كاتی ژەمەكان پێش بخرێتەوە.
|