• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵانی کرد.

ئەمرۆ دووشەممە، 22ـی ئــابـی2022 بەسەرپەرشتی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی ، ئامادەدەبوونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (هەولێر، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە) و ژمارەیەک لە نوێنەری وەزارەتەكان و دەستەو سكرتارییەتی لیژنە، یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵان بەڕێوەچوو.

سەرەتای كۆبوونەوەكە خاتوو كۆێستان محمد ،بەخێرهاتنی سەرجەم ئەندامان و ئامادەبوانی بەشداربووی كۆبوونەوەكەی كردو گرنگی رۆڵ و پێویستی ئەنجومەنەکەی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە.
هەروەها چارەسەر کردنی هەموو ئەو کێشەو گرفتانەی خستە ڕوو کە ڕوبەڕووی منداڵانی ناو كۆمەڵگە لەسەرجەم بوارەكانی چاكسازی و ماڵەکانی منداڵان و منداڵانی سەرشەقام و خێزانی جێگرەوەو سەرجەم ئەو منداڵانەی كە لە كۆمەڵگەدا دەبنەوە.
پاشان گفتوگۆكردن لەسەر بابەتەكان و ئیدارەدانی ئەنجومەنەكە،لەلایەن بەڕێز ( فوئاد سدیق )راوێژكاری وەزارەت کرا كە سەرۆكی ئەنجومەنەكەیە.
دواتر لەلایەن بەڕێز فوئاد سدیق سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا، كۆبوونەوەكە بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر خاڵی بە خاڵی بەرنامەكە، چەندین بڕیاری پێویست لە لایەن ئامادەبوانەوە درا.

22/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.