• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
یەکەم کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ لە ساڵی 2022 به‌ڕێوه‌چوو.

"پێویستە ئاستی‌ ئه‌دای‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستێكی باشتر تاجێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ته‌واوی‌ هاووڵاتیان بێت"

ئەمڕۆ پێنجشەممە،17ـی ئــابـی2022، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ساڵی‌(2022)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران كرد كه‌ هاوكاربوون له‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌دایه‌كی‌ باش لە وکاتەوەی کە بەڕێوەبەری گشتی دەست بەکار بوون، پوختەی‌ گرنگترین ئەو خاڵانەی‌ ئاماژەی پێدا کە دەوستکەوت‌و گۆڕانکاری‌ بوون لە کاری‌ چەند مانگێکی‌ ڕابردوودا، ئاماژەشی‌ بە چارەسەری‌ چەند کێشەیەک کرد کە کێشەکان بۆ ماوەیەکی‌ زۆر لەمەوپێش دەگەڕانەوە‌و بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستەدا چارەسەرکراون ، هەموانی ئاگادار کردەوە کەپێویستە ئاستی‌ ئه‌دای‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستێكی باشتر تاجێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ته‌واوی‌ هاووڵاتیان بێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرجەم بەرنامەکانی‌ کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران، هەر لە چوارچێوەی‌ بەرنامەکاندا سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەشەکان، ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکانیان و بەشەکانیان پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەیان بە ژمارەیەک کێشەو گرفت کرد کە چارەسەر کراون کە پەیوەندیداربوون بە ژیان‌و ئایندەی‌ منداڵان‌و بەساڵاچووانەو کەمئەندامان و گرفتە ئیداری و ژمێریاریەکان هەروەک ئاماژەیان بە چەند پلان‌و بەرنامەیەک کرد کە دەبنە بەهێزکردنی‌ بواری‌ کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی .

پاش هەڵسەنگاندنی‌ ڕاپۆرتەکان ، کۆبوونەوەکە بە بایەخەوە لە کارو چالاکی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕوانی‌‌و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی‌ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کرد لەپای‌ دەستکەوتەکانیان‌و چارەسەرکردنی‌ بەشێکی‌ زۆر لە کێشەی‌ دامەزراوەکانیان، هەروەها بۆ باشتر بەڕێوەچوونی‌ کارەکانیان ژمارەیەک تێبینیان ئاراستە کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بڕیار دران ، لە گرنگترینیان ، هەفتەی ئایندە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ کۆمپانیای دروست کردنی ناسنامەی کەئەندامان ، دروست کردنی لیژنەیەک بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانی پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە، پەیڕەو کردنی سیستمی ئۆنلاین لە نێوان گشت بەڕێوەبەرایەتیەکان ، ناردنی ڕاپۆرت و ئاماری هەفتانە لەلایەن گشت بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی.


17/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.