بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئـابــی2022، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان شاره‌زای دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاگرێڕی‌و به‌رپرسی به‌ش‌و هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدادنی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی كۆبویەوە.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له: خستنه‌ڕووی کێشەو گرفتەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەداو پلانی سێ مانگی ڕابردوو، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌ش و هۆبه‌كان كه په‌یوه‌ندییان بە کاری هاوڵاتیانەوە هه‌یه، ڕاپۆرتی به‌رپرسی به‌شی ئەندازیاری سه‌باره‌ت به بڕی پارەی دابینکراوی پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی سه‌رجه‌م به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی كرد به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له جێ به‌جێكردنی ئەرکەکانیان لە خزمەت کردن بە هاوڵاتیان بەدەستیان هێناوە و پاشان سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆكران‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو كۆبوونه‌وه‌كه به‌ش‌و هۆبه‌كانی به ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده بۆ كاری داهاتوویان ڕاسپارد.
|