بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (سید) دەکات.
ڕۆژی یەکشەممە، 14ـی ئـابـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانیو ئامادەبوونی بەرێزان ، هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان،تریفە عەلی، لێپرسراوی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو، ، پیشوازیکردن لە شاندێکی ڕێکخراوی (سید)، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان نەژاد ئەبوبەکر ، ڕاوێژکاری پەیڕەوو داکۆکی کردن، خێڵا نەوزاد، بەڕێوەبەری کەیس.
ئامانجی سەردانەکە بریتبوو لە هەماهەنگی لە پێناو کاری هاوبەش بۆ خزمەتی ژنانی هەڕەشەلێکراو بەشێوەیەکی گشتی و ژنانی ماڵی داڵدەدانی ژنان بەتایبەتی، لە هەمان کاتدا کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بواری پاراستنی ژنان بۆ خزمەتی ژنانی ناوخۆی کوردستان.
لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی گشتی لە ڕوانگەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە بواری پاراستنی ژنان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەی لە پێناو پاراستنی ژنان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیانیان .
|