بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لە توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوەو گفتوگۆی کێشەکان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئـابـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان، ئاراس ناصر ،لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، سۆران سەعید، بەرپرسی پلان و بەدواداچون ، ئاگر بورهان، لێپرسراوی هۆبەی بەدواداچون، لەگەڵ ژمارەیەک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی کۆبویەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وێرای دەست خۆشی لە ئامادەبوان بۆ ئەو هەوڵانەی لە چارەسەر کردنی کەیسەکان داویانە ،ئەرکە وەزیفیەکان و گرنگی کاری توێژەرانی لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە.
پاشان لەلایەن ئامادەبوان چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لێوە کران لەوانەش ، ڕێکخستنەوەی کاری توێژەران لە تەواوی سێکتەراکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و گرنگی دان بە کاری میدیایی و دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ بەرەو پێش بردنی بابەتە کۆمەڵایەتیەکان .
|