بەڕێوەبەری گشتی داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات.
هیوا ڕەحمان : سەرکەوتنی پڕۆسەی دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامی ڕاگەیاند .
دوای ئەوەی کە بە بڕیاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیار درا پێناسی کەمئەندامان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو هەرێمی کوردستان یەک بخرێت ، لەڕووی دیزاین وشێوەو ناوەڕۆکەوە بۆ سودمەندانی لە پارێزگای سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی ئــابـی2022، بەڕێز مافناس، هیوا ڕەحمان ،سەرۆکی لیژنەی پڕۆسەی پێناسی نوێی کەمئەندامی ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد و ئامار و زانیاری کۆتایی پڕۆسەکەی ڕاگەیاند .
لای خۆیەوە بەڕێزم. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی پاش هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەکە ،سوپاسی هەریەک لە خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کارو باری کۆمەڵایەتی و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەو سەرجەم ئەو کارمەندانە کرد کە لە پڕۆسەکەدا ماندوو بوون هەروەک داوای لێبوردنی لە تەواوی ئەو کەمئەندامانە کرد کە تۆمارکران و سەرەڕای سەختی ژیان و باری تەندروستیان بەدەم پڕۆسەکەوە بوون بە گەرمای هاوین هاتوچۆیان کردوە بۆ دروست کردنی ناسنامەکانیان و هیوای خواست بتوانن لە ڕێگەی ناسنامە نوێکەوە خزمەتی زیاتر بەو چینە بکەن.
👈چەند کەمئەندام تۆمارن؟
👈جۆری کەمئەندامیەکان و ژمارەیان ؟
👈سودی پێناسی نوێی کەمئەندامی چیە؟
👈کەی کەمئەندام پێناسەکەی وەردەگرێتەوە؟
👈ئەو کەمئەندامانەی تۆمار نین کەی تۆمار دەکرێن؟
بەڕێز مەف ناس هیوا ڕەحمان ، سەرۆکی لیژنەی پڕۆسەی دروست کردنی ناسنامەی نوێی کەمئەندامی وەڵام دەداتەوە.
بەڕێز هیوا ڕەحمان لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا وتی " کۆی گشتی سودمەندانی کەمئەندام کە تۆمار کراون 22208 هاوڵاتیەو پێناسی نوێ لە وردبینیدایەو هەرکات وردبینی تەواو بو پێناسەکان دەدرێنەوە کەمئەندامان و لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە ئاگادار دەکرێنەوە، و بەهیواینبتوانین لە ماوەیەکی نزیکدا کەمئەندامی نوێ تۆمار بکەین کە بڕیارە 14هەزار کەمئەندامی نوێ بخرێنە ئەو پڕۆسەیەوە"
پاشان بەڕێزیان سودەکانی پێناسی نوێی لە 6 خاڵدا دیاری کرد کە ئامانەی خوارەوەن
① زیاتر لە 400 سودمەندی کۆچ کردوو لە پڕۆسەکەدا دەرکەوت و کاری یاسایان لەسەر دەکرێت
② ڕێکخستنەوەی ناونیشانی ڕاستەقینەی کەمئەندام و دیاری کردنی جۆرەکەی.
③ جیاکردنەوەی کەمئەندامی مووچەخۆر و بێ مووچە.
④ ڕێکخستنەوەی شوێنی جوگرافی کەمئەندامان و هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت.
⑤ ئەم پڕۆسەیە کارئاسانی دەکات بۆ پڕۆسەی دواتر .
⑥ سەرجەم زانیاریەکانی کەمئەندامان بە ئەلکترۆنی کراوەو هەموو سودمەندێک فایلی تایبەت بەخۆی دروست کراوە.
وێنەکان کۆتا ئامار و زانیاری پڕۆسەی پێناسی نوێی کەمئەندامانن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.