ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی خولێکی زمانی ئاماژە بۆ 20 فەرمانگە لە پارێزگای سلێمانی.
ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئـابــی 2022 ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بهرێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز سۆران سەعید ، بەرپرسی پلان و بەدواداچوون ، خاتوو بەهار مەحمود سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە ، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ،بەختیار ئەحمەد ، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراو، شارۆ شاهۆ ،بەڕێوەبەری پڕۆژە، ڕۆژە غەریب ،ڕێکخەری پڕۆژە.
ئامانجی سهردانهكهش، دانانی پلانێک و ئامادەکاری بوو بۆ کردنەوەی خولێکی زمانی ئاماژە بۆ 20 فەرمانگەی پارێزگای سلێمانی کە ماوەی 14 هەفتە دەخایەنێت.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولە کارئاسانی و ڕاپەڕاندنی کارەکانی نابیستانە لە فەرمانگە حکومیەکاندا بەشێوەیەک نابیستا بەدوور لەهەر گرفتێک مەمەڵەو کارەکانیان ڕایی بکرێت.
ئەوەی جێی باسە خولەکە لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و لایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) جێبەجێ دەکرێت .
|