• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کار دەچێتە ماڵی دوو قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕێزیان لێ دەنێت.

کوێستان محەمەد " لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبین تا ئامانجەکانیان بەدی دێت"

پاش ئەوەی ژمارەیەک قوتابی خاوەنپێداویستی تایبەت لە پۆلی 12ـی ئامادەیی توانیان کۆنمرەی بەرز بەدەست بهێنن، بە مەبەستی ڕێزلێنان و بەسەرکردنەوەیان ، ڕۆژی هەینی، 5ـی 8ـی2022، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کاروو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەیاوەری بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، دانا حەمەشەریف ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بێستون جەبار، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر، هەردوو قوتابی (نابینا) خاتوو سەناریا کمال لە قەزای سەیدصادق و یوسف محمود لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکانیدا بەڕێز وەزیری کار، ڕێزی لە هەردوو قوتابیەکە ناو و دیاری تایبەتی خۆی پێشکەش کردن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هەردوو قوتابیەکە دەربڕی و گوێی لە داواو کێشەو گرفتەکانیان گرت و بەڵێنی دا هاوکاریان دەبێت هەتا ئامانجەکانیان بەدی دێت.

لە سەردانەکەدا بەڕێز وەزیری کار سه‌ره‌ڕای‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ خۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ،پیرۆزبایی لێکردن و دەست خۆشی لە کەس و خزمە نزیکەکانیان کرد کە هاوکار و یارمەتی دەربون لە سەرخستنی قوتابیەکان هیوای خواست ساڵانی ئایندە زیاتر هەوڵ بدەن تا بیسەلمێنن کە خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن.

لە بەرامبەردا قوتابیەکان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکەی بەڕێزان وەزیری کارو هاوڕێکانی دەربڕی و ڕێزلێنان و دیاریەکەیان بە هاندانێکی گەورە باس کرد و سوپاسی بەسەرکردەوەی وەزیر و هاوڕێکانی کرد.

جێی باسە هەردوو قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت (نابینا) خاتوو ،سەناریا کمال ، لە قەزای سەیدصادق کۆنمرەی 98.16 ـی لە بەشی وێژەیی بەدەست هێناوەو ، یوسف مەحمود لە پارێزگای هەڵەبجە کۆنمرەی 73.5ـی بەدەست هێناوە.



06/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.